بۆ یەکەمجارە سەنتەری دڵنیایی پشکنینی تاقیگەیی لە هەولێر دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجارە سەنتەری دڵنیایی پشکنینی تاقیگەیی لە هەولێر دەکرێتەوە

پزیشکێک لەکاتی پشکنین لە سەنتەری دڵنیایی پشکنینی تاقیگەیی هەولێر

ئاڤا نیوز

بۆ یەکەمین جار سەنتەرێکی دڵنیایی پشکنینی تاقیگەیی بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر دەکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: د. دڵۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە پێشوو بۆ دڵنیابوون لە دەرئەنجامی پشکنینی نەخۆشییە هەستیارەکان و دەگمەنەکان، دەبوایە پشکنینەکان بنێرین بۆ بەغدا و بڕیاری لەسەر بدەن، ئەمەش کاتێکی زۆری پێویست بوو، بەڵام  لەمەودوا لە هەرێمی کوردستان پشکنێنەکانی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە تاقیگەی گشتیی تەندروستی لە هەولێر دەبێت و ناچێتە بەغدا، بۆ نموونە پێشتر بۆ دڵنیایی لە پشکنینی نەخۆشی ئایدز دەبوایە لە بەغدا دڵنایی بدرایە و پەسەند بکرایە، ئینجا لە ئەنجامەکەی دڵنیا دەبووین، ئێستا ئەو پشکنینانە لە هەولێر بڕیاری لەسەر دەدرێت بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ بەغدا".

د. دڵۆڤان محەممەد، دەڵێت، ئەمە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تەواوی بە سێکتەری  تەندروستی داوە و  کوالێتی کارکردن و پشکنین  گەڕێندراوەتە  ئاستی جیهانی جێگای متمانە، بۆیە لیژنەی بەغدا  دەستخۆشییان لە بەڕێوەبەر و  تەواوی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تاقیگە کرد کە بەشێوازێکی سەردەمییانە بە متمانەوە کارەکانیان ڕایی دەکەن.

ئەمەش بزانە: دوای کردنەوەی ئەم سەنتەرە لە سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەتوانن پشکنینەکان بهێنن بۆ هەولێر و ئەنجامەکەشی بە فەرمی وەربگرنەوە نەیگەڕێننەوە بۆ بەغدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ