بەیاننامەی هاوبەشی عێراق و ئەمریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق
- عێراق
- 27 ئەیلوول

ئاڵای عێراق و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
عێراق و ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایدەگەیەنن، لە 12 مانگی داهاتوودا ئەرکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە:دوای چەندین گەڕی گفتوگۆ و دانوستان، عێراق و ئەمریکا کە سەرۆکایەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا دەکات، بەفەرمی ڕایانگەیاند کە ئەرکی هاوپەیمانان لە 12 مانگی داهاتوو لە عێراق کۆتایی دێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عێراق و ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: عێراق هاوپەیمانییەکی سەرەکیی هاوپەیمانانە، هەروەها لەپێناو ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەرکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە سووریا تاوەکو مانگی ئەیلوولی ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەردوو وڵات جەختی لە پەیوەندی و هاوکاریی ئەمنی نێوانیان دەکەنەوە و ئەوەش بەپێی ڕێکەوتنی ستراتیژیی نێوانیان و دەستووری عێراق، کاری هاوبەشی بەردەوام دەبێت بە پێی ڕێککەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق سوپاسی هاوپەیمانان دەکات لە شکستپێهێنانی داعش و هاوپەیمانانیش ڕۆڵی عێراق بەرز دەنرخێنێت.
باکگراوەند: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2014 پێکهێنراو و لە ساڵی 2017 توانرا ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق شکستپێبهێنن، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوامن لە بە ئامانج گرتنی شانە نووستووەکانی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەدین، ئەنبار و دیالە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە