
عومەری سەید عەلی و دانای ئەحمەد مەجید
ئاڤا نیوز
دانا ئەحمەد مەجید لە دەرەوەی گردی زەرگەتە بە ڕێکخەری گشتیی گۆڕان دەستنیشان کرا و لە مەراسیمێکدا عومەری سەید عەلی سەرجەم دەسەڵاتەکانی ڕادەست کردن.
وێنە گەورەکە: دوای ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و داخستنی دەرگای گردی زەرگەتە لەلایەن نما و چیا، کوڕانی نەوشیروان مستەفا، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 28- 9- 2024، لە دەرەوەی گردەکە و لە هۆڵێکی بۆنەکانی شاری سلێمانی، ڕێکخەری نوێی گۆڕان بەوەکالەت دەستنیشان کرا و ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە عومەری سەید عەلییەوە بۆ دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر عومەری سەید عەلی بەبێ دەنگدان و گەڕانەوە بۆ جفاتی نیشتمانی بزووتنەوەکە بریکارنامەی بۆ دانا ئەحمەد مەجید کردبوو، ئەمڕۆش تەواوی دەسەڵاتەکانی ڕادەست کردن.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: دلێر عەبدولخالق، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوای لێبووردن لە میللەتەکەمان دەکەین ئەگەر نائومێدمان کردبن یان هەڵەیەکی سیاسیمان کردبێت، هیوادارین دەرفەتێکی دیکەمان پێ بدەن تا بتوانین گۆڕان سەربخەین.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی داخستنی گردی زەرگەتە گوتەبێژی گۆڕان گوتی: "بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو و داخستنی درگای مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەکە بەڕووی هەڵسوڕاوان و هاوڕێکانی نەوشیروان مستەفا بەداخەوەین، هەر کەسێک لەپشت ئەم ڕووداوانە بێت بڕیارێکی هەڵەی داوە".
باکگراوند: مانگێکە پرسی دانانی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆران مژارێکی گەرمە و هەردوو باڵی عومەری سەید عەلی و کوڕانی نەوشیروان مستەفا لەسەری ناکۆکن، بە پاساوی "دروستنەبوونی گرژی و ئاڵۆزی"یش لە دوێنێوە دەرگای گردی زەرگەتە کە بارەگای سەرەکی گۆڕانی لێیە، لەلایەن کوڕانی نەوشیروان مستەفا داخراوە دەڵێن بۆ کاتێکی نادیار دەوامی تێدا ناکرێت، بڕیارە بزووتنەوەی گۆڕانیش بارەگایەکی نوێ لە دەرەوەی گردەکە بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە