
نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دێرەلووک، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک ژمارەیەک هەلی کار لە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ئامێدی ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک هەلی کاری بەشێوەی کرێی ڕۆژانە لە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ئامێدی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەندروستیی دهۆک ڕوونیکردووەتەوە: پێویستە ئەو کەسە دانیشتووی دەڤەری ئامێدی بێت و دەرفەتی وەرگرتن بۆ ڕەگەزەکان وەک یەکە واتە 50% بە 50٪. هاوکات نابێت ئەو کەسە لە هیچ شوێنێکی دیکە کار بکات، شوێنی کارکردنیشی بۆ هیچ شوێنێکی دیکە ناگوازرێتەوە. ئاماژەی بە ژمارەی هەلی کارەکانیش نەکردووە.
باکگراوند: یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزاریییانە کە لە سێکتەری تەندروستی پێشکەش کراون، لەم چوارچێوەیەدا نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە سنووری قەزای ئامێدی بە گوژمەی 43 ملیار دینار دروستکراوە.
ئەمەش بزانە: نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکە دەکەوێتە نێوان ناحیەی دێرەلووک و کۆمەڵگەی هیتیتێ، بەشی ژنان و لە دایکبوون، نەشتەرگەری و چەندین بەشی دیکە لەخۆدەگرێت و پێشتر بڕیار بوو 250 پزیشک و پەرستار و کارمەندی بۆ دابمەزرێن.
لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن فۆرم پڕبکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە