
ئاڤا نیوز
لە ماوەی پێنج ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەم، بە گۆی گشتی نزیکەی 200 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراون، لەو ژمارەیە 130 هەزار هەلی کاریان لە سێکتەری وەبەرهێنان بووە و زیاتر لە 80%ی سوودمەندبووان گەنجانی هەرێمی کوردستانن.
چیرۆکی سەرەکی: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا دەیان هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت: کارگە و کۆمپانیا بیانییەکان پابەندی ڕێنماییەکانن بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار بە گەنجانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، جگە لە ڕەخساندنی زیاتر لە 130 هەزار هەلی کار، دەیان هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆش ڕەخسێنراون، هاوکات تەواوی کارگە و پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی ڕینماییەکان ئاگادارکراونەتەوە زیاتر لە 75%ی دەستی کاریان ناوخۆیی بێت.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبیژی دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی کۆمپانیا بیانییەکان دەڵێت: "90%ی دەستی کار لە کۆمپانیا و کارگە بیانییەکان ناوخۆییە".
ژمارەکان وادەڵێن: بەشێک لە کارەکانی کابینەی نۆیەم:
- تەنیا لە سێکتەری وەبەرهێنان زیاتر لە 130 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراون.
- ساڵی 2024 گرێبەست بۆ 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی كەرتی پەروەردە کرا.
- چوار هەزار و 925 دەرچووی یەکەمی زانكۆ و پەیمانگەكان لە ساڵی خوێندنی 2016-2017 تاوەکو 2020-2021 بڕیاری دامەزراندیان بۆ دەرچووە.
- 15 هەزار هەلى كار لە كارگە پيشەسازییەكانەوه ڕەخسێنراون.
- نۆ هەزار و 500 گەنج لە ئەنجامی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک بۆ لاوان سوودمەند بوون.
- نزیکەی نۆ هەزار و 718 کەس لە ڕاهێنانی پیشەیی سوودمەند بوون. هاوکات هەزار و 407 کەس لە چاکسازییەکان لە وۆرکشۆپە جۆراوجۆرەکان سوودمەند بوون، 403 کەسیش لە گرتووخانەی چاکسازییەکان لە خوێندن سوودمەند بوون.
- زیاتر لە 87 هەزار و 991 کرێکاری ناوخۆیی و بیانی دەستەبەر کراون، هاوکات 22 هەزار و 874 پڕۆژە دەستەبەریان بۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم
- تەندروستی
- 45 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد