مۆڵەتی کارکردن بە هەزاران دەرچووی بەشەکانی دەرمانسازی و پزیشکانی ددان دەدرێت
- تەندروستی
- 29 ئەیلوول

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات هەر دەرچوویەکی زانکۆی پزیشکی دەرمانسازی پزیشکانی ددان، لە سێ ساڵ زیاتر ئەزموونی کاری هەبێت مۆڵەتی کارکردنی پێبدرێت.
وێنە گەورەکە: بەپیی داتاکان لە تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، واتە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 150 هەزار هەلی کار لە کەرتە جیاوازەکان ڕەخسێنراون.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڕیاری ژمارە 13148-ی حکومەت، هەموو دەرچووانی بەشی دەرمانسازی و پزیشکانی ددان، ئەوانەی ئەزموونی کارکردنیان دوای دەرچوون لە سێ ساڵ زیاتر بێت، مۆڵەتی کارکردنیان پێدەدرێت و ئەمەش دەرفەتێکی زۆری کارکردن دەستەبەر دەکات و لە بەرژەوەندی گشتییە.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی نۆ ساڵدا، دەرچووانی ساڵانی 2015-2016 لە سەرجەم زانکۆکان، چوار هەزار و 413 دەرمانساز و پزیشکی ددانن، دوو هەزار و 174 پزیشکی ددانساز، دوو هەزار و 239 پزیشکی دەرمانساز، بەشێکی زۆریان خۆبەخشانە کاریان کردووە، بەشێکیان لە کەرتی تایبەت ڕاهێنانیان پێکراوە، هاوکات ئەوانەی ساڵی پار دەرچوون و ڕاهێنانیان نەکردووە لە ئایندە بەپێی پلانێک ئەوانیش ڕاهێنان دەبینن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕابردوودا دەبوو پزیشكانی دەرمانساز و پزیشکانی ددان لە کەرتی گشتی دامەزراندنیان بۆ بکرێت، دوای چەند ساڵێک دەبوون بە هەڵگری ناونیشانی (پزیشكی پسپۆڕ) دوای ئەوە دەیانتوانی لە کەرتی تایبەت کاربکەن یان مۆڵەتی نۆرینگە و دەرمانخانە وەربگرن، ئەم بڕیارە ڕێگاکەیان بۆ کورت دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ