ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز


سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە پەیامێک ئاڕاستەی گەلەکەی دەکات و دڵنیایی ئەوەیان پێدەدات کە "زۆر کەمی ماوە بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان لە شەڕ، زوڵم، پێکدادان، ڕزگاری بێت و هەوای ئاشتی بڵاوبێتەوە.

 چیرۆکی سەرەکی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بێشکیتاش بەشداری لە مەراسیمێکدا کرد و لەوێدا گوتارێکی پێشکەش کرد و قسەی لەسەر چەند بابەتێکی ڕۆژ کرد. 


لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی گوتی: زۆر کەمی ماوە بۆ ئەوەی دیدگای ئێمە بۆ سەد ساڵەی تورکیا ببێت بە کردار، حەسرەتی گەلی تورکیا بۆ گەیشتن بە تورکیایەکی بەهێزتر و تێپەڕاندنی ئەو ئازارانەی چەشتوویانە، زۆر کەمی ماوە.

- لە نێو جوگرافیایەک کە خنکاوە لە ناو شەڕ و پێکدادان و زوڵم و قەیران، بڕوابکەن زۆر کەمی ماوەی هەوای ئاشتی بڵاوبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ