
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات و چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لەبارەی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند بابەتێکی دیکە، چەند ڕۆژێکە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەمریکایە و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتە کردووە، چەند ڕۆژێکی دیکەش دەمێننەوە.
زانیاریی زیاتر: فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات، جگە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تاوتوێ دەکرێت.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکی هەستیاردایە و مەترسی هەیە شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ چەند وڵاتێکی دیکەش تەشەنە بکات، لەوانە سووریا و عێراق، ئەمەش بەهۆی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران (بەرەی مقاوەمە) کە پشتیوانی حەماس و حیزبوڵڵا دەکەن و ناوبەناو بە درۆن هێرش دەکەنە سەر سوپای ئیسرائیل.
ئەمەش بزانە: عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتوون ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مانگی نۆی 2025 كۆتایی بێت، لەو ڕێککەوتە بەدواوە دەچنە قۆناغی هاوبەشیی ئەمنی و ئەمریکاش پێیوایە ئەم هەنگاوە کشانەوە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات لە کوردستان هەناردە دەکرێت
16 چرکە لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە