
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی ئەو 243 ملیار دینارە دەکات، کە کورتهێنانی مانگی هەشتە و لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێن بە شاندی دارایی هەرێمی کوردستان دراوە بینێرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە، بڕی 755 ملیار دینار لەبەردەستە و 243 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارە تەکنیکییەکان ئەمڕۆ نەنێردرا و بڕیارە سبەی دووشەممە دەست بە ناردنی بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبوو تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆ بەغدا پارەی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە بناردبووایە، بەڵام بە ئەگەری زۆر سبەی پارەکە دەگات و ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆ، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، کە وردبینی تەواو بووە و لە دوای مووچەی مانگی هەشت دەست بەناردنی پارەکە و دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆران دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 50 چرکە لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟