
یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر ژمارەیەک تابلۆی بانگەشەی لێ دانراون، بەپێی ڕێنماییەکانی شارەوانی شوێنێکی قەدەغەکراوە و نابێت تابلۆی لێ دابنرێت، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شارەوانی هەولێر ماوەی 24 کاتژمێر مۆڵەت بە حیزب و بەربژێران دەدات تابلۆ و پۆستەرەکانیان لە شوێنە قەدەغەکراوەکان لابدەن، ئەگەرنا خۆیان لایدەدەن و دواتریش بە پێبژاردن سزادەدرێن.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی چوار ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەیان و سەدان سەرپێچی لە دانان و هەواڵسینی پۆستەر لەلایەن حیزبەکان و بەربژێرەکان بەرچاو دەکەون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای هەولێر 13 ڕێنمایی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە، لەوانە: هەڵواسین و دانانی پۆستەری بانگەشە لە پارک و باخچەکان و لەناو سەوزایی، لە نزیک هێماکانی هاتووچۆ، لە باڵەخانە حکومییەکان، چوارڕیان و ترافیک لایتەکان، دوورگهى ناوهندیی شەقامەکان قەدەغەیە.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، "لایەنەکان و بەربژێرەکان ئاگادار دەکەینەوە دەبێت لەماوەی 24 کاتژمێردا پۆستەرەکانیان لە شوێنە قەدەغەکراوەکان لابدەن، ئەگەرنا خۆمان لایان دەدەین و هەر نۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی ڕاسپێردراون سەرپێچییەکان لابدەن".
زانیاریی زیاتر: شارەوانیی هەولێر سەرجەم سەرپێچییەکان تۆمار دەکات و بە دۆکیۆمێنت بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دەنێرێت بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران بە پێبژاردن سزابدرێن.
خاڵی ئەرێنی: تاوەکو ئێستا چەندین کەس بەتایبەت شۆفێران بەهۆی کەوتنی تابلۆی بەربژێران بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان زیانیان بەرکەوتووە، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت زیانمەندان دەتوانن سکاڵا بکەن بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.
باکگراوند: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ بکرێت، لە 25-9 بانگەشە دەستیپێکردووە و ڕۆژی 15-10 کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە