بنه‌ماڵه‌ی سابیر عه‌لكه: مەبەستی هاتنی شاڵاو کۆسرەت بۆ پرسەكەمان ئاژاوە بوو
- کوردستان
- 30 ئەیلوول

ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش لەبەردەم مزگەوتی ڕەشاد موفتی
ئاڤا نیوز
بنەماڵەی شەهید سابیر عەلكە، خاوەنی ئەو پرسەیەی شاری هەولێرن كە ئەمڕۆ گرژی و ئاڵۆزی تێیدا ڕووی دا، ڕوونكردنەوە دەدەن و ڕایدەگەیێنن كە مەبەستی چوونی شاڵاو كۆسرەت بەو ژمارە زۆرەی چەكدارەوە بۆ پرسەكە بۆ ئاژاوە بووە نەك پرسە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 30-9-2024، دوای چوونی شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ پرسەیەك لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە شاری هەولێر، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت و خاوەنی پرسەكە ڕوویدا، دواتر پاسەوانەكان دەستڕێژی گوللەیان كرد و بەو هۆیەوە كەسێك بە گوللە بریندار بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سابیر عه‌لكه كە خاوەنی پرسەكەن ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەیان بە ئەوە دا: پرسەكە هی عه‌شیره‌تی مه‌نتكه و پرسه‌ی پارتییه‌كان بوو، له‌و كاته‌دا شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول كه سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتییه هاته پرسه‌كه و به‌خۆی و كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه زیاتر له‌وه ده‌چوو بۆ ئاژاوه هاتبێ نەك سه‌ردانی پرسه.
لەلایەكی دیكەوە: بنەماڵەكە ڕایدەگەیێنن: ئێمه كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدین و شه‌هید سابیر عه‌لكه و شه‌هید ڕه‌شید عه‌لكه به ده‌ستی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی شه‌هید كراون، له‌به‌ر ڕێزمان بۆ پرسه‌كه‌مان سه‌ره‌تا شوێنی دانیشتنیشمان بۆ شاڵاو و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵی بوون دیاری كرد، بەڵام هه‌ر دیاربوو كه ئه‌وان به مه‌به‌ستی ئاژاوه هاتبوون تاوه‌كو ئارامی شاری هه‌ولێر تێك بده‌ن و ئیدی شه‌ڕ و گرژی دروست بوو.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ناوەڕۆكی ڕوونكردنەوەكە، پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت دەستیان كردووە بە تەقە و بەو هۆیەوە كەسێك بریندار بووە، ڕاشیدەگەیێنن "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئاژاوه نه‌بێ دوو مانگ پێش ئێستا خێزانی شه‌هید سابیر عه‌لكه كۆچی دوایی كردووە، بۆچی شاڵاو نەچووەتە پرسەكەی؟".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان