لێدوانی نوێ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ
- بزنس
- 1 تشرینی یەکەم

دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێک و سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیێنن، کێشەی مووچەی مانگی هەشت لە بەغدا چاسەر کراوە و پارەکە دەنێردرێت، لەم ڕۆژانەش مووچەی مانگی نۆ خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا ئێستا مانگی دەیە، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق پارەی پێویستی بۆ مووچەی مانگی هەشت نەناردووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان 243 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.
لێدوانە فەرمییەکان: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تێبینیی لەسەر ئەو بڕە پارەیە هەیە کە بەغدا بۆ مووچەی مانگی هەشت ناردوویەتی و دەڵێت کەمە، ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە، لەم ڕۆژانەش مووچەی مانگی نۆ دەنێردرێت."
هاوکات ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دەربریوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 243 ملیار دیناری کورتهێنانی مانگی هەشت و ئەمڕۆ یان سبەی پارەکە دەنێردرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی چەند تێبینییەکی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی پرسەکانی بایۆمەتری، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و چەند تێبینییەکی دیکە لە دوێنێوە لە بەغدایە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق تەواوکاری پارەی مووچەی مانگی هەشت بنێرێت، ئەگەر پارەکە نەگات لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە دوو مانگی داهاتوودا کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە تەواوی زاخۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بڕیاری داگیرکردنی غەززە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کێشەی دیکەی بۆ دروست دەبێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی پێنجی گرێبەستانی خوێندنی باڵا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە