
سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا - میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
بەدرێژایی شەوی ڕابردوو، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا 113 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ئاسمانی چەند پارێزگایەکدا خستووەتە خوارەوە و ڕێگری کردووە لە تەقینەوەیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، هێزی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیا هەوڵێکی هێزەکانی ئۆکراینایان بۆ ئەنجامدانی "هێرشی تیرۆریستی بە بەکارهێنانی درۆن بۆ سەر ئامانجەکانی ناو خاکی ڕووسیا پووچەڵ کردەوە".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، 73 درۆنی لە ئاسمانی پارێزگای بێلگۆرۆد و 25 درۆنی دیکەشی لە ئاسمانی پارێزگای ڤۆرۆنیژ، هاوکات 14درۆنی دیکە لە ئاسمانی پارێزگای کورسک و یەک درۆنیش لە ئاسمانی پارێزگای برایانسکیان خستووەتە خوارەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ هێزەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە شارۆچکەیەکی نوێیان لە پارێزگای دۆنێتسک کۆنترۆڵ کردووە، لەکاتێکدا سەرقاڵی پاککردنەوەی شاری ئوگلادار بوون کە ناوەندێکی لۆجستیکی ستراتیژییە بۆ هێزەکانی ئۆکراینا.
ئەمەش بزانە: ئەمە لەکاتێکدایە هێزەکانی ئۆکراینا بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرچاو لە پارێزگای کورسک، هەرچەندە دۆخی ئەو ناوچەیە بە جێگیری ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە