سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نهێنییەک لەبارەی خاڵە سنوورییەکان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ یەکەمجار بۆ ئاڤا میدیا نهێنییەک لەبارەی خاڵە سنوورییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "هەوڵێک هەبوو هێزێکی هاوبەش بۆ کۆنترۆڵکردنیان پێکبهێنرێت، بەڵام یەکێتی ڕازی نەبوو و دەیانگوت شەڕی ناوخۆی لێ دروست دەبێت".
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا، باسی ئەوە دەکات کە هەوڵێک هەبووە بۆ ڕێکخستنەوەی داهات و ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانەوە، بەڵام یەکێتی ڕێگری لێکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکمان وەرگرت، بۆ ئەوەی نیەتپاکی پیشان بدەین، داوام کرد هێزێکی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ کە دوو وەزیری بەڕێزی یەکێتی و پارتی ئەم وەزارەتانە بەڕێوەدەبەن. هێزێکی هاوبەش لەم دوو وەزارەتە پێکبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی گومرگی و نەهێشتنی گەندەڵی لەسەر خاڵە سنوورییەکان کە باس دەکرا هەیە لە هەندێک شوێن. بۆ ئەوەی نیەتپاکی پیشان بدەم پێشنیازی ئەوەم کرد یەکەمجار لە پێشخابوور ئینجا لە ئیبراهیم خەلیل و ئینجا لە حاجی ئۆمەران، پاشان لە باشماخ و پەروێزخان ئەم هێزە هاوبەشە کۆنترۆڵی خاڵە سنوورییەکان بکات. کەچی برادەران ئامادە نەبوون".
سەرۆکوەزیران بارزانی زیاتر دەڵێت: "بە منیان دەگوت ئەم هێزە نابێت بێتە ئەوێ و شەڕی ناوخۆی لێ دروست دەبێت.. شەڕی ناوخۆ لەسەر چی دروست دەبێت؟ ئەگەر هێزی هاوبەشی حکومەت و ئەو هێزانەی حکومەتیان پێکهێناوە هاوڕابن لەسەر ئەوەی کە کۆنترۆڵی خاڵە گومرگییەکان و بازگەکان بکرێت و کۆتایی بە گەندەڵی و قاچاغچیێتی بهێنرێت، ئەو کاتە کەس نەیدەتوانی ڕووبەڕووی هێزی حکومەت ببێتەوە. بەڵام بەداخەوە برادەرانی یەکێتی ئەم پێشنیازەیان قبووڵ نەکرد و نەیانهێشت بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە