لە کابینەی نۆیەم دوو هەزار و 552 پرۆژە لە بواری ڕێگاوبان جێبەجێکراون
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە شەقامی 150 مەتری هەولێر، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کابینەی نۆیەم کابینەی چاکسازی و خزمەتگوزاری و خزمەتی هاووڵاتیان، ڕێگای تەخت و پان و بەرین و کوالێتی بەرز و بێ گرفت، هێمان بۆ ناسینەوەی ئەم کابینەیە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموو ئاستەنگە داراییەکان و ڕێگرییەکان لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ دروستکراون و تەواوکراون، ئەم هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییەی لە چوارچێوەی چەند شارێکدا نەبوو، بەڵکو دەستی ئاوەدانی گەیشتووەتە سەدان گوند و بەستراونەتەوە بە شارەکان.
لێدوانی فەرمی: د.ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەبارەت بە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگاوبان بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت: لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژەی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتیی بە ستانداردی جیهانی و کوالێتی بەرز تەواو کراون، بەبێ جیاوازی لە زاخۆوە تاوەکو گەرمیان.
زانیاریی زیاتر: ئێستا چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی جێبەجێکردن و تەواوکردندا، هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری کۆیە، موژدەی بە دوو سایدی کردنی ڕێگای، هەولێر - کۆیەی بە دانیشتووانی ئەو شارەدا.
ژمارەکان وادەڵێن: لە کابینەی نۆیەمدا، بۆ ڕێگاوبانی دەرەوەی شارەکان 585 پڕۆژەی جیاواز جێبەجێکراون بەکۆی گشتی هەزار و 363 کیلۆمەتر ڕێگای نوێیە، کە گوژمەی تێچوویان 930 ملیار دینارە. هەروەها بۆ ژێرخانی دروستکردنی ڕێگای ناوەوەی شارەکان کابینەی نۆیەم هەزار و 967 پڕۆژەی جیاواز جێبەجێکراون، کە گوژمەی تێچوویان یەک ترلیۆن و 863 ملیار دینار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت