سەرۆکوەزیران بارزانی: نامانەوێت هەرێمی کوردستان تێکەڵی هیچ شەڕێک ببێت
- کوردستان
- 4 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، نایانەوێت بە هیچ جۆرێک هەرێمی کوردستان تێکەڵی هیچ جۆرە شەڕێک ببێت و پێیانوانییە شەڕ هۆکارێک بێت بۆ چارەسەرکردنی هیچ کێشەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیادا.
وێنە گەورەکە: بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان و تێوەگلانی ئێران بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئاڵۆزییەکان، مەترسی هەیە ئاگری شەڕەکە بگاتە وڵاتانی دیکەش بەتایبەت عێراق، ئەمەش نیگەرانی دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا دەڵێت: "سەقامگیری هەمیشە لە بابەتە هەرە سەرەکییەکانە بۆ ئێمە بۆ ئێستا و داهاتووش. ئامادە نین سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بکەینە قوربانی هیچ بابەتێکی دیکە".
بابەتی ستراتیژی: پەیوەست بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە مەترسی هەیە شەڕێكی هەرێمی گەورە هەڵبگیرسێت، چۆن هەرێمی کوردستان لەو مەترسییە دەپارێزرێت؟ سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت: "ئێمە نامانەوێت بە هیچ جۆرێک هەرێمی کوردستان تێکەڵی هیچ جۆرە شەڕێک ببێت. پێمانوانییە شەڕ هۆکارێک بێت بۆ چارەسەرکردنی هیچ کێشەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لە هیچ شوێنێکی دیکەی دونیادا هەبێت".
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە دیدگای مەسرور بارزانی شەڕ چارەسەر نییە، وڵاتان لایەنەکان شەڕ دەکەن دوایی دەبێت ئاشت ببنەوە و بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانی خۆیان بکەن، جا بۆ هەر لە سەرتاوە گفتوگۆ نەبێت بە بنەمای چارەسەری گرفتەکان. دەشڵێت: "ئێمە لە هەرێمی کوردستان بڕوایەکی پتەومان بەوە هەیە کە کوردستان تێکەڵی هیچ کێشەیەکی ناوچەیی نەبێت و هەوڵی ئەوە بدەین کوردستان پارێزراو بێت، نەبین بەسەرچاوەی گرژی و مەترسی بۆ سەر هیچ لایەنێک و ناشمانەوێت هیچ کەسێک ببێت بە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە