
ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
هێرشی سەر غەززە بەردەوامە و سوپای ئیسرائیل لە هەنگاوێكی نوێدا بڕیاری داوە "یەهوودییە فەلاشەکان" بنێرێتە بەرەکانی پێشەوەی جەنگەکە، ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئیندیپێندێنت وردەکاریی زیاتری لەسەر ئەم بابەتە خستووەتەڕوو.
فەلاشەکان کێن؟: ئەو یەهوودییە ئەسیوپییانەن کە لە چارەکی کۆتایی سەدەی ڕابردوودا بەلێشاو لە ئەسیوپیاوە کۆچیان بۆ ئیسرائیل کرد، ئەوان ژمارەیان زیاتر لە 150 هەزار کەس دەبێت، بەهۆی خراپیی بژێویی ژیان و برسێتییەوە ناچاربوون کۆچ بکەن و هێشتا زیاتر لە 15 هەزار یەهوودی لە خاکی ئەسیوپیا دەژین، لە ساڵی 1970 حکومەتی ئیسرائیل بەفەرمی فەلاشەکانی بە یەهوودی ناساند و دەرگای وڵاتەکەی بۆ کردنەوە، ئەوان ڕەشپێستن و بەهۆی ڕەنگی پێستیانەوە لەنێو خاکی ئیسرائیلدا تووشی ڕەگەزپەرستی زۆر بوونەتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی ڕاپۆرتی بەشی تورکیی ماڵپەڕی ئیندیپێندێنت، سوپای ئیسرائیل بڕیاری داوە ژمارەیەکی زۆری سەربازانی "فەلاشە" بخاتە ڕیزی یەکەمی بەرەکانی جەنگەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری سەربازانی بە ڕەسەن ئیسرائیلی لەنێو خاکی غەززەدا کوژراون، بەپێی دوایین ئامارەکان 40%ـی تانکە سەربازییەکانی لە جۆری مێرکاڤا-4 لەنێوچوون، ئەمەش وایکردووە کە پێشڕەوییەکانی سوپای ئیسرائیل خاوببێتەوە. چاوەڕێ دەکرێ ناردنی فەلاشەکان بۆ پێشەوەی جەنگەکە ناڕەزایەتیی زۆری لە جیهاندا لێبکەوێتەوە.
پێدراوە ڕاستییەکان: میدیای ئیسرائیل ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 500 هەزار ئیسرائیلی خاکی وڵاتیان جێهێشتووە، ئەمەش بووەتە پاڵنەر بۆ سوپا و حکومەتی ئیسرائیل کە داوا لە خەڵکی نیشتەجێی "بێتا ئیسرائیل" بکەن بەشداری لە شەڕەکەدا بکەن، (بێتا ئیسرائیل بەو یەهوودییانە دەگوترێت کە نیشتەجێی دەرەوەی خاکی ئیسرائیلن)، پشکی شێریش بەر هاووڵاتییە ئەسیوپییە یەهوودییەکان دەکەوێ کە جارێکی دیکە کۆچ بکەن، بەڵام ئەمجارە ڕاستەوخۆ بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان