مەسرور بارزانی: پارتی بەهێز و یەکڕیزە و لەم هەڵبژاردنە یەکەم دەبێت
- کوردستان
- 6 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێ، ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسی کوردستانی لەسەر بەندە و پارتی سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە یەکەم دەبێت و لەژێر سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی هەر یەکەم دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 190ی حیزبەکەی لە شاری دهۆک لەگەڵ ئافرەتان و قوتابیان و لاوان کۆبووەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە سەرەتای قسەکانیدا جارێکی دیکە دووپاتی لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە کردەوە و گوتی: "ناحەزان ڕێگری لە پارتی دەکەن، بەڵام پارتی بەهێز و یەکڕیزە و لە بەهێزیشەوە داوای ئاشتی دەکات، بەڵام هەندێک لایەن بۆ بەرژوەندیی خۆیان نایانەوێت کوردستان بەهێز و یەکڕیز بێت".
جەختیشی کردەوە "ناحەزانی پارتی هیچ کاتێک وەکو ئێستا لاواز و دەستکورت نەبوون، بەڵام دیسان دەستی برایەتییان بۆ درێژ دەکەین، لەکاتێکدا داوای ئاشتی دەکەین کە لە هەرێمی کوردستان لە هەمووان بەهێزترین و هەرگیز وەکو ئێستا بەهێز نەبووین، ئامانجی پارتی ئەوەیە سەرجەم لایەن و هاووڵاتیانی کوردستان سەربەرز و سەربڵند بن".
لەلایەکی دیکەوە: جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بە دروشم و گوتاری لایەنەکان کرد و گوتی: "ئەوانەی زیادەڕۆیی دەکەن پێیان دەڵێین ناتوانن، ناتوانن، ناتوانن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەو حیزبەی وەفای بۆ تێکۆشەرانی و قوربانیدەرانی نەبێت، چۆن وەفای بۆ خەڵک دەبێت".
مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە پارتی "بۆ ڕزگارکردنی خاکی کوردستان دامەزراوە و دەمانەوێت وەکو هەموو گەلانی جیهان بگەینە هەموو مافەکانمان". جەختیشی کردەوە: "شکست بە پلانی شکاندنی پارتی هێنراوە، لە مێژوو فێر ببن؛ دڵنیابن لەوەی پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت، چونکە خوا و خەڵکی کوردستان پشتیوانی پارتییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 20 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا