ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێ، لەم هەڵبژاردنە سەرکەوتنی پارتی مسۆگەرە، لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا پارتی هەر یەکەم بووە و هەر یەکەمیش دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان شێوازی بانگەشەی خۆی گۆڕی و دەستی بە ڕێکخستنی کەرنەڤاڵی گەورەی جەماوەری کرد، یەکەم کەرنەڤاڵ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی لە یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی دوای ئەوەی سڵاوی لە لایەنگرانی حیزبەکەی کرد، سەرەتای قسەکانی بەوە دەستپێکرد کە "پاڵپشت بە جەماوەری تێکۆشەر و خۆڕاگری زاخۆ، سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوو مسۆگەرە، لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا پارتی هەر یەکەم بووە و هەر یەکەمیش دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی جەختی کردەوە کە پارتی هەوڵی داوە کوردستان سەرکەوێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان بێنە دەست، "ناحەزانی پارتیش هەوڵیان داوە پارتی بکەنە ئامانجی خۆیان و پارتی سەرنەکەوێت، پێشتر بە جۆرێک دژایەتی پارتییان دەکرد و پیلانیان دادەڕشت، ئێستاش بە جۆرێکی دیکە پیلان دادەڕێژن، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە لە 20ـی ئۆکتۆبەر ئەو پیلانانە لەناودەبەین و پارتی هەر یەکەم دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت