
ئاڤا نیوز
بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە شاری دێرەزووریی سووریا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە مووشەک بۆردوومان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بنكەی سەربازیی كۆنۆكۆ كە بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكایە لە پارێزگای دێرەزوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەدایە، بە مووشەک كراوەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێرشەكە لەلایەن گرووپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران كراوە و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە وەڵام دراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەبەرامبەردا تۆپخانەکانی ئەمریکا لە بنکەکەوە گوندەکانی خاشام و تەبیعەیان لە نزیک دێرەزوور بۆردوومان کردوون کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێراندان.
باکگراوند: لەدوای سەردهەڵدانی شەڕی غەززە کە ئێستا بۆ لوبنانیش فراوان بووە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران وەک پاڵپشتییەک بۆ حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان و، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا هاوکاریی ئیسرائیل دەکات، ناوەناوە بنکەکانی ئەمریکا بەئامانج دەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات