مەسرور بارزانی: ئەوانەی داوای ڕووخان دەکەن بە دەنگ شاربەدەریان دەکەین
- کوردستان
- 9 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە کەرنەڤاڵی لیستی پارتی لە سۆران
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 190حیزبەکەی لە سۆران گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەمیانی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵی لیستی 190ی حیزبەکەی لە شاری سۆران، لەنیو ئاپۆرای هەزاران کەس پەیامێکی تووندی ئاراستەی ئەو لایەنانە کرد کە دروشمی تێکدان و ڕووخاندنیان هەڵگرتووە و گوتی: "پەیامم بۆیان ئەوەیە خۆیان چاک بکەن، ئەگەرنا با بارکەن و بڕۆن، ئەگەر ناڕۆن و دەمێننەوە، بە دەنگی خەڵک شاربەدەریان دەکەین
لەلایەكی دیكەوە: جێگری سەرۆکی پارتی گوتیشی: "ئەوان یەك درووشمیان پێ نییە كە باسی ژیان و باشتركردنی دۆخ و گوزەرانی خەڵك بكات، هیچ بەڵێنێكیان پێ نییە كە بتوانن داهاتووتان باشتر بێت، درووشمەكانیان بۆ نائومێدكردنی خەڵكی كوردستانە و دێن بە ئێمە دەڵێن كۆتایی پێ دەهێنین و دەیڕوخێنین، چۆن لە ڕابردوودا نەیانتوانی، ئێستاش ناتوانن بمانوەستێنن و بمانڕووخێنن و تێكی بدەن، ناتوانن بە ئامانجە چەپەڵەكانی خۆیان بگەن".
ئەوەش بزانە: مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا: ئەگەر ئەوان شانازی بەوەدەکەن کە هێزی بیانییان لەپشتە، ئێمەش پشتمان بە خودا و خەڵكی كوردستان قایمە.
گۆشەیەكی دیكە: "ئەوان لە دروشمەكانیان دیارە كە نرخیان چەندە، ناتوانن خزمەتی خەڵك بكەن و هەوڵی تێكدان دەدەن، 20ی ئۆكتۆبەر بڕیاری خۆتان بدەن كە پارتی چۆن یەكەم بووە هەر بە یەكەمیش دەمێنێتەوە". جێگری سەرۆکی پارتی وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە