
ئاڤا نیوز
تووشبوون بە ڤایرۆسی ماربۆگ لە زیادبووندایە، ئەمریکا هۆشداری لەبارەوە دەدات و داوا دەکات هاووڵاتیانی بۆ وڵاتی ڕواندا گەشت نەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڤایرۆسی ماربورگ دەبێتە هۆی تای خوێنبەربوون، هاوشێوەی ئەو تایەی بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە دروست دەبێت. بەهۆی شەمشەمەکوێرە بڵاودەبێتەوە و ڕێژەی مردن به م ڤایرۆسه گەیشتووەتە 88%.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمریکا دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی کرد بەهۆی بوونی ڤایرۆسی ماربورگ گەشت بۆ ڕواندا نەکەن کە وڵاتێکی ئەفریقییە. دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێنمایی گەشتکردنی بۆ ڕواندا لە هۆشداری جۆری دوو بۆ هۆشداری سێ بەرزکردەوە، جۆری سێیەمی هۆشداری واتە "گەشت مەکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 28-9ی ئەمساڵ یەکەم تووشبووی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا تۆمارکراوە، تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان بۆ 12 کەس بەرزبووەتەوە و زۆربەیان کارمەندانی تەندروستین. تاوەکو کۆتایی مانگی نۆش لە ڕواندا 41 تووشی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: ئەو ڤایرۆسە لەڕادەبەدەر مەترسیدارە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تایەکی زۆر، زۆرجار خوێنبەربوونی لەگەڵدایە، ئەمەش کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ئەندامەکانی جەستە دەبێت.
باکگراوند: ساڵی 2017 بۆ یەکەمجار ئەم ڤایرۆسە لە ئۆگەندا دۆزرایەوە، ساڵی 2023 جارێكی دیكە چەند تووشبووێک لە تانزانیا تۆماركران.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز