وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانیان بۆ گوندەکان ڕێنمایی دەردەکات
- کوردستان
- 2024-02-20

دیمەنی گوندێک لە دەڤەری ئامێدی - وێنە: نیهاد ئۆریمەری
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی تایبەت بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانیان بۆ گوندەکان دەردەکات، ئەمەش لەپێناو بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵە.
بۆچی گرنگە: لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بووژانەوەی بواری کشتوکاڵ، هانی هاونیشتمانیان دەدرێت بگەڕێنەوە بۆ گوندەکان، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی تایبەت دەردەکات.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: مەرج و ڕێککارەکانی فراوانکردن و گواستنەوەی گوندەکانی هەرێمی کوردستان:
- شوێنی پێویست نەمابێت بۆ نیشتەجێبوون لەناو گوند.
- فراوانکردن و گواستنەوە لەسەر داواکاری دوو لەسەر سێی دانیشتووانی خەڵکی ڕەسەنی گوندەکە دەبێت کە تێیدا نیشتەجێن.
- زەوی پێویست بەردەست بێت کە لەگەڵ گوندەکە هاوسنوور بێت بۆ فراوانکردنی گوند، بە مەرجێک گونجاو بێت لەڕووی تۆپۆگرافی بۆ نیشتەجێبوون.
- پێویستە زەوی پێشنیازکراو بۆ فراوانکردن لە جۆری بەردەڵانی بێت، لە کاتی نەبوونیدا دەکرێت سوود لە زەوی کشتوکاڵی وەربگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەگەر زەویی پێشنیارکراو کشتوكاڵی بوو، خاوەن زەوی (حق التصرف، گرێبەست و مۆڵک)ـی لەسەر بوو، خاوەنەکەی ڕەزامەندی نەبوو، ئەوا پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ بەپێی یاسا، گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە بۆ بەرژەوەندیی گشتی و حکومەت قەرەبووی خاوەن زەوی دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێنمایی تایبەت بە فراوانکرنی گوندەکان و گواستەنەوەی شوێنیان، 12 ڕێکار بۆ فراوانکردنی گوند و گواستنەوەیان داناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە