مەسرور بارزانی: هەر شوێنێک گونجاو بێت پۆند و بەنداوی لێ دروستی دەکەین
- کوردستان
- 14 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی کردنەوەی پڕۆژژەی بەنداوی بەستۆرە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران پرۆژەی بەنداوی بەستۆرەی کردەوە و ڕایگەیاند، هەر شوێنێک گونجاو بێت بۆ پۆند و بەنداو دروستی دەکەین، داواشی لە خەڵک کرد ژینگە بپارێزن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەنداوی بەستۆرەی کردەوە کە توانای لەخۆگرتنی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گەشەکردنی بەرهەمی ماسی.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دروستکردنی ئەم بەنداوانە، بەشێکە لە ستراتیژیی حکومەت بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاو.
سەرۆکوەزیران ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم جۆرە بەنداوانە، کاریگەریی هەمەلایەنەیان لە سەر پێشخستنی ئابووری کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەبێت، چ لە ڕووی گەشتوگوزارییەوە یان دابینکردنی وزە و سامانی ماسی و باشترکردنی دۆخی ئاوی ژێر زەوی و گۆڕانکاری کەش و هەوا.
بۆچی گرنگە: ئەم بەنداوە سوودی زۆری بۆ جوانترکردنی ناوچەکە هەیە و دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران و قازانج بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، هەروەها کاریگەرییەکانی مەترسی درووستبوونی لافاو و زیانگەیاندن بە گوند و شاردێ و شارۆچکەکانی دەورووبەری ناوچەکە کەمدەکاتەوە.
دەقی وتارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە