
بەشیر عومەر و عارف تەها، ئەو دوو هاونشیتمانییەی گیانیان لەدەستداوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی دینارتە، دوو هاونیشتیمانی گیانیان لەدەست دا و یەکێکیش بریندار بوو.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناحیەی دینارتە و دەوروبەری لە سنووری قەزای ئاکرێ دەسوڕێنەوە. نزیکەی کاتژمێر نۆی شەو ناوچەیەکیان لە گوندی کافیا بۆردوومان کرد و سێ هاونیشتیمانی مەدەنی بەرکەوتن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە ئاڤا نیوزی گوت: بەتۆمەتی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە سنووری ئاکرێ بۆردوومان کردووە.
زانیاری تایبەت: سەلام موشیر، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە ئاکرێ گوتی: بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی (بەشیر عومەر) و ( عارف تەها) گیانیان لەدەست داوە، هانیشتمانییەکی دیکە بە ناوی (سادق تاهیر) بریندار بووە.
زانیاری زیاتر: هاونیشتیمانییەکان خەڵکی گوندەکانی گربیشێ و دودیێن و بەمەبەستی کاروباری باخداری و جووتیاری لە گوندی کافیا بوون. هەردوو تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی دینارتەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
گرووپێکی هاککەری ڕووسی مەترسی لەسەر عێراق دروست دەکەن
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشە تەواونەبووەکانی نیشتەجێبوون دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئەندەنووسیا تیمساح ئافرەتێک دەخوات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
14 ئازار
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی کۆمەڵکوژی خێزانەکەی هەولێر لە زاری دکتۆرە بکوژەکەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: نیگەرانین لە بارودۆخی ئێستای سووریا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە مانگی ڕەمەزان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەڵەبجە دادەنرێت