ئاڤا نیوز
ماوەیەکە ژمارەیەک مەیموون لە گەڕەکی منارەی چۆڵی لە شاری هەولێر بەرەڵا بوونە و هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و خەڵکەکەیان هەراسان کردووە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە چوار مەیموونی بەرەڵا دانیشتوانی گەڕەکی منارەی هەولێریان بێزار کردووە، ژن و منداڵ دەترسێنن و دزی دەکەن و پەلاماری ئەو کاسبکارە گەڕۆکانە دەدەن کە لە کۆڵان و گەڕەکەکان سەوزە و میوە دەفرۆشن، بە تایبەت ئەوانەی مۆز دەفرۆشن.
لێدوانە فەرمییەکان:
- میوە فرۆشێک دەڵێت، "جارێکیان یەکیک لەو مەیموونانە پەلاماریدام و سێ کیلۆ مۆزی خوارد".
- گەنجێکیش دەڵێت، "یەکێک لەو مەیموونانە هەموو ڕۆژێک دەهاتە سەر دیواری ماڵەکەمان، منیش ڤیدیۆم دەگرت و لە تیکتۆک بڵاوم دەکردەوە، لە سایەی ڤیدیۆی مەیموونەکە ڤیوی تیکتۆکەکەم زۆر بەرز دەبووەوە".
- دانیشتوانی گەرەکە دەڵێن، ئەم مەیموونانە دزیش دەکەن، ئاڵتوونیان لە ماڵێک دزیوە، تاکە پێڵاوی مام حاجییەکیشیان بردووە کە بووە بە باس و خواسی گەڕەک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مەیموونانە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە لە منارەن، تاوەکو ئێستا هیچ کەس ئەزیەتیانی نەداون، مەیموونەکانیش کەس ئەزیەت نادەن.
لەلایەکی دیکەوە: هەندێک خەڵکی دیکە داوای دەستگیرکردنی ئەو مەیموونانە دەکەن و دەڵێن، "لە نیوە شەودا زۆر جار هەڵدەکوتنە ماڵان و پەلامارمان دەدەن". هاوکات هەندێک خەڵکی دیکە داوا دەکەن بمێننەوە، چونکە خەڵک کەیف و خۆشیان لەگەڵ دەکەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتە: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت:
- ئەم بابەتە پێشتر لەگەڕەکی 32 پارک ڕوویداوە و کۆمەڵێک مەیموون پەیدا ببوون، پەنجەرەی چەند ماڵێکیشیان شکاندبوو.
- بەرگری شارستانی هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو مەیموونانەی دا، بەڵام هەوڵەکە شکستی هێنا و دیار نەمان، لەوانەیە هەر هەمان ئەو مەیموونانە بن کە ئێستا لە گەڕەکی منارەن.
- خەڵکی گەڕەکی منارە تاوەکو ئێستا سکاڵایان تۆمار نەکردووە تاوەکو بەدواداچوون بکەین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە