
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاتی ڤیتۆ کردن لەسەر بڕیارنامەکە. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە ئەمریکا دژی بڕیارنامەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە ڤیتۆی بەکارهێنا و ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی تووندی وڵاتان بوویەوە.
بۆچی گرنگە: جەنگی حەماس-ئیسرائیل زیاتر لە چوار مانگە بەردەوامە و چەندین وڵات هەوڵی ئەوە دەدەن جەنگەکە ڕابگیرێت بەهۆی ئەوەی قوربانییەکی یەکجار گەورەی لێکەوتووەتەوە و زیاتر لە 29 هەزار کەس لە غەززە کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆزی فەڵەستین کۆبووەوە بۆ دەنگدان لەسەر بڕیارنامەکە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە کە ماوەی سێ هەفتە بوو لەلایەن جەزائیرەوە ئامادەکرابوو، بەڵام باڵیۆزی ئەمریکا لە دانیشتنەکەدا کارتی ڤیتۆی بەکارهێنا و بڕیارنامەکە تێنەپەڕی. ئەمە دووەم جارە ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڤیت بەکاردەهێنێت
زانیاری زیاتر: پێش ئەوەی ڤیتۆ لەسەر بڕیارنامەکە بدات، واشنتن ڕەشنووسی جێگرەوەی خۆی خستە ڕوو، کە لە جێگرەوەکەیدا باس لە "ئاگربەست" دەکات، بەڵام داوا ناکات دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارنامەکە، لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، "ناتوانین ڕێ بە بڕیارنامەیەک بدەین کە دانوستانی هەستیار بخاتە مەترسییەوە"، کە مەبەستی لە دانوستانەکان بوو بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چین و ڕووسیا دژی ڤیتۆکەی ئەمریکا بوون. تەنانەت فەڕەنسا و ماڵتا و سلۆڤینیاش، کە هاوپەیمانی ئەمریکان، دژی ڤیتۆکە بوون. ڕیاز مەنسوور، نوێنەری فەڵەستینیەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: ڤیتۆکەی ئەمریکا زۆر بێباکانە و مەترسیدارە.
هاوکات نیکۆلاس دو ڕیڤیەر، باڵیۆزی فەڕەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی: ئاماری مردنەکان و بارودۆخە مرۆییەکەی غەززە هی ئەوە نین بەرگەیان بگرین و دەبێت ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل ڕابگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن