
دیمەنێک لە کارکردن لە کەرتی هەشتی حەسارۆک، وێنە - ئاڤا نیوز، ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت بۆ گەڕەكی هەشتی حەسارۆكی هەولێر بەردەوامن و ئەمڕۆ كاركردن لە زۆنی چوارەمی کەرتەکە دەستپێدەكات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 15 ساڵە نزیکەی 16 هەزار پارچەزەوی لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک دابەشکراون، سەرەڕای ئەوەی پێشتر خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکرابوو، بەڵام لەم کابینەیەدا توانرا هەندێک خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکە دابین بکرێت و ئێستاش خزمەتگوزارییەكان بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: هەشتی حەسارۆك لە چوار زۆن پێكدێت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پێشتر لە سێ زۆن دەست بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان کرابوو، ئەمڕۆش لە زۆنی (A) دەستپێدەكات و ئیدی هیچ زۆنێكی نامێنێت دەستی خزمەتگوزاری پێ نەگەیشتبێت".
زانیاریی زیاتر: ئەو پڕۆژەیەی ئەمڕۆ لە زۆنی (A)ی دەستپێدەكات بریتییە لە: كردنەوەی شەقامە بیست مەتری و سی مەترییەكان و تێكەڵەڕێژكردنیان بە درێژایی 11 كیلۆمەتر، بە گوژمەی نزیكەی 600 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەگوتەی وەزیری شارەوانی، تاوەكو كەمتر لە ساڵێكی دیكە هێڵێكی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر دەگاتە زۆنی (A)ی هەشتی حەسارۆك و لەو ڕێگەیەوە ئاو بۆ گەڕەكەكە دابین دەكرێت.
باکگراوند: زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەکەونە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر لە ڕێگەی کۆیە، دابەشی سەر چوار کەرتی (A, B, C, D) دەبن، ڕووبەری بەشی زۆری زەوییەکان 250 مەترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان