
ئاڵای تورکماستان و عێراق
ئاڤا نیوز
حكومهتی عێراق بۆ هاوردهكردنی 20 ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانە ڕێککەوتنێک لەگەڵ توركمانستان واژۆ دەکات، ئەمەش دوابەدوای گرێبەستێک بۆ ئاڵوگۆڕی غاز لەنێوان ئێران و تورکمانستان و دواتر دابینکردنی بۆ عێراق.
بۆچی گرنگە: جگە لە تورکمانستان، عێراق گرێبهستی هاوردهكردنی غازی له كۆمپانیای نیشتمانیی ئێران بۆ ماوهی پێنج ساڵ بهبڕی 50 ملیۆن پێ سێجا له رۆژێكدا واژۆ کردووە، دابینکردنی ئەو غازە ڕهنگدانهوهی ئهرێنی لهسهر كاتژمێرهكانی دابینکردنی كارهبا بە هاوبەشانی کارەبا لە عێراق دهبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 19-10-2024 لە بەغدا ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکمانستان بۆ دابینکردنی ڕۆژانە 20 ملیۆن پێ سێجا بە ئامادەبوونی زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق و مەقسەد بابایڤ، وەزیری دەوڵەت و سەرۆکی کۆمپانیای غازی تورکمانستان بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی کارەبای عێراق، کۆمپانیای "Loxstone Energy" سویسری کە بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران گرێبەستی لەگەڵدا کراوە، بەرپرسە لە گەیاندنی غازی تورکمانستان بۆ عێراق لە ڕێگەی بەکارهێنانی تۆڕی بۆری ئێرانەوە کە پشت بە میکانیزمی ئاڵوگۆڕ (Swap) دەبەستێت کە دڵنیایی کارایی پرۆسەی گواستنەوە دەکات.
لێدوانی فەرمی: دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، وەزیری کارەبای عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی تورکمانستان ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکە لە چوارچێوەی پەسەندکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و زیادکردنی دابینکردن دێت.
لەلایەکی دیکە: مەقسەد بابایڤ، وەزیری دەوڵەتی تورکمانستان ڕایگەیاند: ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە هاوبەشێکی باوەڕپێکراوی عێراقین لە بواری وزەدا و هیوادارین هاوکاری ئابووری نێوان هەردوو وڵاتەکەمان بەهێز بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی تەمووزی ئەمساڵ، ئێران ڕێککەوتننامەیەکی بۆ ئاڵوگۆڕی گاز لەگەڵ تورکمانستان واژۆ کرد، میدیاکانی ئێران لەو کاتەدا ڕایگەیاند: گرێبەستێک بۆ ئاڵوگۆڕی غاز لەنێوان ئێران و تورکمانستان و دواتر دابینکردنی بۆ عێراق واژۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە