گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤ نیوز
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت. لەم ڕاپۆرتەدا ئاڤا نیوز بە ژمارە سەرجەم وردەکارییەکانی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: لە هەر چوار بازنەی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدان و کارتی بایۆمەتریان هەیە، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەسە، لە دوو هەزار و 266 بنکە دەنگ دەدەن؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجە 27 بنکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ 100 کورسی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەزار و 191 کاندید کێبڕکێ دەکەن، لەو ژمارەیە 823 کەسیان پیاون و 368ـیان ئافرەتن. کورسییەکانی پەرلەمان 95 کورسی گشتی و پێنج کورسی کۆتان، 38 کاندید کێبڕکێی کورسییەکانی کۆتا دەکەن.
هەموو شتێک بە داتا و زانیاریی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بزانە:
- لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەزار و 191 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن،
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 823 نێر و 368 مێ.
* ژمارەی کاندیدەکان بە گوێرەی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان و سەربەخۆکان: 949 کاندیدی حیزبەکان، 123 کاندیدی هاوپەیمانێتییەکان و 119 کاندیدی سەربەخۆ .
- ژمارەی کاندیدەکان بە گوێرەی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان:
- پارتی دیموکراتی کوردستان 190 کاندید
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 172 کاندید
- بەرەی گەل 123 کاندید
- نەوەی نوێ 92 کاندید
- هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 84 کاندید
- ڕەوتی هەڵوێست 72 کاندید
- بزووتنەوەی گۆڕان 64 کاندید
- یەکگرتووی ئیسلامی 63 کاندید
- کۆمەڵی دادگەری 59 کاندید
- هاوپەیمانیی نیشتمانی 59 کاندید
- لیستی سەردەم 41 کاندید
- بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان 35 کاندید
- بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان 15 کاندید
- بەرەی تورکمانی 11 کاندید
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان بە گشتی: هەزار و 266 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی: 6 هەزار و 318 وێستگەی دەنگدان
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: 35 هەزار و 72 بریکار
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان: 5 هەزار و 274 چاودێر
* ژمارەی نوێنەری ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنسوڵخانەکان: 14 کۆنسوڵخانە و 14 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بە هەزار و 655 کەس چاودێری هەڵبژاردن دەکەن.
* ژمارەی میدیا جیهانییەکان و نوێنەرەکانیان: 20 میدیای جیهانی 102 نوێنەریان هەیە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە.
داتاکانی پەیوەست بە پارێزگاکان:
هەولێر: لە سنووری پارێزگای هەولێر 395 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 34 کورسیی پەرلەمان دەکەن.
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 277 نێر و 118 مێ.
ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی: 933 هەزار و 115 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 91٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن.
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان 498 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی 2 هەزار و 213 وێستگە.
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: دوو هەزار و 811 بریکار بە نوێنەرایەتی 12 حیزب.
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان: هەزار و 754 چاودێر بە نوێنەرایەتی 26 ڕێکخراو.
- * دابەشبوونی کورسییەکان: 32 کورسی گشتی، یەک کورسی بۆ کۆتای تورکمان و یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان.
سلێمانی: لە سنووری پارێزگای سلێمانی 516 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 38 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 354 نێر و 162 مێ.
- دابەشبوونی کورسییەکان: 36 کورسی گشتی، یەک کورسی بۆ کۆتای تورکمان و یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان.
*ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی: ملیۆنێک و 8 هەزار و 412 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 93٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن.
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان: 477 بنکە.
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی: دوو هەزار و 373 وێستگە.
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: 23 هەزار و 813 بریکار بە نوێنەرایەتی 15 حیزب.
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان: 644 چاودێر بە نوێنەرایەتی 11 ڕێکخراو.
دهۆک: لە سنووری پارێزگای دهۆک 226 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 25 کورسیی پەرلەمان دەکەن.
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 160 نێر و 66 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان: 24 کورسی گشتی و یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان
ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی: 682 هەزار و 791 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 94٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان: 264 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی: هەزار و 596 وێستگە
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: هەشت هەزار و 183 بریکار بە نوێنەرایەتی 17 حیزب
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان: دوو هەزار و 876 چاودێر بە نوێنەرایەتی 28 ڕێکخراو.
هەڵەبجە: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 54 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 3 کورسیی پەرلەمان دەکەن.
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 32 نێر و 22 مێ، خاوەنی سێ کورسی گشتییە.
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی: 59 هەزار و 300 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 98٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن.
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان: 27 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بەگشتی: 136 وێستگە
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: 256 بریکار بە نوێنەرایەتی 2 حیزب.
* ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن:
- 251 هەزار و 700 پەڕەی بۆ دەنگدانی تایبەت چاپ کراوە.
- پەڕەکانی دەنگدان ناو و ژمارەی 136 لیست و ژمارەی کاندیدەکانی لەخۆ گرتووە.
- ڕاهێنان بە 40 هەزار و 901 فەرمانبەری سەر سندووقەکانی دەنگدان، لەسەر ڕێکارەکانی دەنگدان و میکانیزمی بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەڵبژاردن کراوە.
- 7 هەزار و 67 ئامێری خێرا دەرکردنی ئەنجامەکان و ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوە تەرخانکراون.
- هەزار و 431 ئامێری ناردن (ارسال) ئامادە کراوە جگە لە ئامێری یەدەگ.
-22 هەزار و 283 کامێری چاودێری تەرخانکراوە.
- لە هەر ناوەندێکی دەنگدان چوار کامێرای چاودێری لێ دادەنرێت.
- لە هەر وێستگەیەکی دەنگدان دوو کامێرا و چوار کامێرای یەدەگیش بۆ هەر ناوەندێک تەرخانکراوە.
- 50 کامێرای چاودێری بۆ چوار ناوەندی وردبینی تەرخانکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 خولەک لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان