
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژە دەکرێت، بۆ ئەوەی کاری پێویستی لەسەر بکەن و جێبەجێی بکەن.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژە دەکات بەزووترین کات گشتاندن بۆ مەرج و پێدوایستی و پێوەر و ڕێکارە یاسایییەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان بکەن.
نووسراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی نوێدا کە بەرواری 22-10-2024ی لەسەرە، داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە کردووە بڕیاری ژمارە (246)ـی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە ڕێکەوتی 25-09-2024 دەرکراوە، جێبەجێ بکەن و کاری پێویست بکەن بۆ هەرچی زوو گشتاندنی مەرج و پێدوایستی و پێوەر و ڕێکارە یاسایییەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەرانی گرێبەست هەیە و 7%ی كۆی گشتیی مووچەخۆرانی شارستانی پێكدێنن، بەپێی بڕوانامە و جۆری كاركردنیان بڕی مووچەیان دیاریكراوە، دوای بەهەمیشەییکردنیان مووچەی سەرجەمیان زیاد دەبێت، بەهەمیشەییکردنیان لەسەر میلاکی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە