سوودانی و ڕۆمانۆوسکی گفتوگۆیان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
- عێراق
- 2024-02-21

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێککەوتی 21-02-2024 - وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد؛ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی نێوانیان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو لە عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆکانی لیژنەی باڵای ھاوبەشی سەربازی لەبارەی کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق کردووە".
زانیاریی زیاتر: باسی ئەو دۆسیانە کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی گفتوگۆیان لەبارەوە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، لەبارەی کۆبوونەوەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکسدا ڕایگەیاند "پێکەوە دەتوانین ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق مسۆگەر بکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە