
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
باڵی گردەکەی بزووتنەوەی گۆڕان کە لەلایەن نما و چیا، کوڕانی نەوشیروان مستەفا سەرۆکایەتیی دەکرێت، ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن چەند لایەنێک بەتایبەت کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست ناڕەزاییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە و دەڵێن ساختەکاری کراوە، ئەمڕۆ باڵێکی گۆڕانیش دەنگی خۆی خستە پاڵ ئەوان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی لیوا جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتی لە گردی زەرگەتە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە کۆی دەنگی ئامادەبووان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ڕەتکردووەتەوە، جەختیش دەکاتەوە ڕێکاری یاسایی و مەدەنی دەگیرنەبەر بەر بۆ پارێزگاریکردن لەدەنگی ڕاستەقینەی هاونیشتمانیانی کوردستان.
باکگراوند: بزووتنەوەی گۆڕان کە پێش هەڵبژاردن بەهۆی دیاریکردنی دانا ئەحەمەد مەجید بە ڕێکخەر ئینشیقاقی تێکەوت و بەسەر باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفا (گردەکە) و باڵی عومەری سەید عەلی (گەڕەکی کوردسات) دابەش بوو، لە هەڵبژاردنی ئەمجارە تەنا 11 هەزار و 621 دەنگی بەدەستهێنا و کاندیدێکیان لە سلێمانی بە ناوی (جوانڕۆ محەممەد) لە باڵی گەڕەکی کوردسات دەرچوو. گۆڕان ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمان 175 هەزار و 282 دەنگ (11 کورسی) کەمی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە