کۆمیسیۆن: 198 سکاڵا لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تائێستا 198 سکاڵا لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون و زۆرینەی سکاڵاکانیش لەسەر ڕۆژی دەنگدانی گشتی بوون.
وێنە گەورەکە: تائێستا وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دیارینەکراوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییش لایەنەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامەکان و شێوازی دەنگدان و ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن بدەن و سکاڵاکان پێشکەش بە دەستەی دادوەری هەڵبژاردن دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تائێستا 71 سکاڵا لەسەر ڕۆژی دەنگدانی تایبەت، 120 سکاڵا لەسەر ڕۆژی دەنگدانی گشتیی و حەوت سکاڵاش لەسەر ناوەندی وردبینیکردنی تایبەت بە هەڵبژاردنەکە تۆمارکراون.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی سکاڵا، لە ماوەی سێ هەفتەدا سکاڵاکانیش یەکلایی دەکرێنەوە و کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەکات و بە فەرمی بڵاویدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک