فراکسیۆنەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکان
- عێراق
- 28 تشرینی یەکەم

هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیاسایەی کە لە ڕێگەیەوە زەوی داگیرکراو بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەگەڕێنێتەوە، ئەوەش دوای زیادکردنی چەند بڕگەیەک لەسەر داواکاریی سوننەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی کە زەوییەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە.
وێنە گەوەکە: لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناڕەزایەتی سوننەکانەوە بۆ جاری پێنجەم دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی مووڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە نەدرا، کە لە بەرژەوەندی جووتیارانی کورد بوو لە بەشێک لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی موحسن مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بە نوێنەرایەتی پارتی، د.خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق بە نوێنەرایەتی یەکێتی و محەممەد تەمیم، بە نوێنەرایەتی سوننەی کەرکووک و ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەشداربوون.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە، لەسەر تەواوی ئەو پرس و بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر کرا، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئەوەی کاتێک دانیشتنی پەرلەمان دەستی پێکردەوە ئەو پرسانەی کە کێشەیان لەسەر هەبوو بەبێ کێشە تێپەڕێنرێت.
ڕێککەوتنەکە بەم جۆرەیە: سوننەکان داوایان کردووە حکومەتی عێراق قەرەبووی ئەو جووتیارانە بکاتەوە کە زەوییەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە، داوا دەکەن وەزارەتی دارایی، بەرگری و داد بەشێک بن لە پرۆسەکە بۆ ئەوەی ئەو بڕگانە لە پرۆژەیاساکەدا جێی بکرێتەوە. تا ڕاددەیەکی باش لێکتێگەیشتن دروست بووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی ئاییندە ئەگەر دانیشتنەکانی پەرلەمان بەڕێوەچوو دەنگ لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باندێك بە هەشت هەزار حەبی ترامادۆڵ و 10 كیلۆگرام ماریجواناوە دەستگیر دەكرێن
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون