
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی عەلی باپیر و سەڵاحەدین بەهائەدین
ئاڤا نیوز
دوای سێ ساڵ لە كۆنەبوونەوە و وردە ناكۆكییەكانی نێوانیان، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنیان تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەكە: سێ ساڵ بوو کەسی یەکەمی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری هیچ دانیشتنێکیان نەكردبوو، ئاڤا پێشووتر لە سكووپێكدا ئاشكرای كرد كە ناکۆکیی نێوان ئەو دوو حیزبە بۆ داواکارییەکی کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عێراق لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەگەڕێتەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەكگرتوو لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 28-10-2024، بە یاوەریی شاندێك سەردانی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كردووە.
لەلایەكی دیكەوە: لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون بارودۆخ و ڕەوشی ناوچەكە لە گۆڕانكاریی خێرادایە و دەبێت بەرپرسیارانە بڕوانرێتە دۆخەكە. هاوكات گفتوگۆیان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامەكانی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 ژمارەی دەنگ و کورسییەکانی زیادی کرد، لە پێنج کورسییەوە بووە خاوەنی حەوت کورسی و تێبینییەکی ئەوتۆی لەسەر هەڵبژاردن نییە، بەڵام کۆمەڵی دادگەری تووشی شکستێکی گەورە بوو، بە جۆرێک لە حەوت کورسییەوە بۆ سێ کورسی دابەزی، ئەمەش حیزبەکەی نیگەران کردووە، دەڵێت ساختەکاری کراوە و بەم هۆکارە ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە، تەنانەت پرۆسەی سیاسی بایکۆت کرد و ڕایگەیاند ناچنە پەرلەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت