
دیمەنی بەشێک لە فێستیڤاڵی فۆلکلۆری نمایشی سەما لە مەراکش، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
هەر گروپێک بەشێک لە کەلتووری وڵاتەکەی و وردەکاریی مێژووی وڵاتەکەی دەهێنێتە ئەو فێستیڤاڵە.
وێنە گەورەکە: فێستیڤاڵی فۆلکلۆری نمایشی سەما لە مەراکش، ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت کە چەندین گرووپی هونەری چالاکی جیاوازی تێدا ئەنجام دەدەن و تیشک دەخاتە سەر ئاشتیی و ڕۆڵی هونەر لە دروستکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان مرۆڤەکاندا.
زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵەکە زیاتر لە 700 هونەرمەند بەشداریان تێداکردووە کە نوێنەرایەتی زیاتر لە 30 گروپ دەکەن لە 22 وڵاتی جیهان، هەر گروپێک بەشێک لە کەلتووری وڵاتەکەی و وردەکاریی مێژووی وڵاتەکەی دەهێنێتە ئەو فێستیڤاڵە.
لێدوانی فەرمی: سورتیا نینگسی، ئەکتەری نمایشکاری ئەندەنوسی دەڵێت؛ ئەوە شانازییەکی زۆر گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەلتوورەکەمان، ئێمە نوێنەرایەتی کەلتوورەکەمان دەکەین و بە هەموو خەڵکی مەراکشی دەناسێنین.
لەلایەکی دیکەوە: ئانیتا ڕاوشێرت، ئەکتەری نمایشکاری ئیرلەندی دەڵێت، پێموایە خەڵکی جیهان دەتوانن وەک خێزانێک بن ئەگەرهەموویان پێکەوە گۆرانی بڵێن و سەما بکەن.
باکگراوند: گروپێک لە ئیسپانا، ئێرلەندا، نەمسا و گروپێکی ناوخۆیی لە مەراکش لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە بە نمایشی مۆسیقا و سەمای نەریتیی جەماوەرەکەیان دڵخۆش کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی