بەغدا پێشوازیی لە دووەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان دەکات
- عێراق
- 31 تشرینی یەکەم

نەخشەی نوێی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
لە بەغدا دووەمین کۆبوونەوەی چوار قۆڵی نێوان وەزیرانی گواستنەوەی عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە چوارچێوەی ئەو یاداشتە 26 خاڵییەی نێوان بەغدا و ئەنقەرەیە کە لە 22ـی نیسان لە دوای سەردانەکەی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە بەشداری قەتەر و ئیمارات لە بەغدا واژۆ کرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای فەرمی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024، لە بەغدا دووەمین کۆبوونەوەی چوار قۆڵی نێوان وەزیرانی گواستنەوەی عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لەو ئەنجامانە دەکرێت کە لیژنە تەکنیکیەکان لە کۆبوونەوە و دیدارەکانی پێشوویاندا پێی گەیشتبوون، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ بکرێن. ئەمەش دوای تەواوبوونی قۆناغی سەرەتایی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر، هاوکات دوای تەواوبوونی ڕووپێوی تۆپۆگرافی و لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی خاکەکەو کارکردن لەسەر ئامادەکردنی دیزاینی ڕێگای خێرای وشکانی.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەو پڕۆژەیە بۆ گەورەکردنی قەبارەی بازرگانی ئەو چوار وڵاتەیە، لە هەمان کاتدا ڕێگای بازرگانیی نێودەوڵەتی نێوان تورکیا، ئاسیا و ئەوروپا دروست دەکات، ڕێگەیەکی پارێزراوی بازرگانی بوونیاد دەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: متمانە بە پووتین ناکەم
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی بەهای نەوت زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بە عێراق دەگەیێنێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران: مافەکانیان بە یاسا گەرەنتی دەکەین
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵان و بەساڵاچووان لە نۆرەگرتنی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبەخشرێن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی: پەرە بە تەکنەلۆژیای وزە لە عێراق بدەن
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لە ترسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە ڕادەکات