لە مانگێکدا عێراق بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار کاڵای لە تورکیاوە هاوردە کردووە
- بزنس
- 2 تشرینی دووەم

هاوردەکردنی کاڵا لە تورکیاوە، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
تەنیا لە یەک مانگدا عێراق بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار کاڵای لە تورکیاوە هاوردە کردووە، بە جۆرێک لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین کاڵای لە تورکیاوە هاوردە کردووە.
وێنە گەورەکە: عێراق بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی زۆر پێداویستییە ناوخۆیییەکانی پشت بە کاڵای تورکی دەبەستێت، ساڵانە بە بڕی دەیان ملیۆن دۆلار کاڵای جۆراوجۆر لەو وڵاتەوە هاوردە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی ئاماری تورکیا لەنێوان مانگی یەک بۆ نۆی ئەمساڵ 2024، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی هەناردەکردنیان بۆ 3.2٪ بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک گەیشتووەتە 192 ملیار و 764 ملیۆن دۆلار، هاوکات لە هەمان ماوە هاوردەکردن بە ڕێژەی 8.0٪ی دابەزیوە، بە بەهای 252 ملیار و 638 ملیۆن دۆلار.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەڵمانیا وڵاتی سەرەکییە لە هەناردەکردن بە بەهای ملیارێک و 680 ملیۆن دۆلار، لە دوای ئەو بەریتانیا دێت بە بەهای ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار. عێراقیش لە پلەی چوارم دێت بە بەهای ملیارێک و 133 ملیۆن دۆلار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق لە ئوردن، تورکیا، ئێران، سعودیە، ئیمارات، چین، هیندستان، ژاپۆن، بەرازیل، ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتانی ئەوروپی. کاڵای جۆراوجۆر هاوردە دەکات.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی کۆمپانیای “Stastista” کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و تایبەتە بە بازاڕی جیهانی و داتاکانی بەکاربەر، عێراق لە ساڵی 2023 بە بەهای زیاتر لە 95 ملیار دۆلار کاڵا و کەلوپەلی هاوردە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار ژمارەیەک جادووگەر و سیحرباز دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی: ئەنفالکردنی بارزانییەکان تاوانێکە لێخۆشبوونی نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە