سەرۆکوەزیران بارزانی هەڵەبجە تەنیا جێناهێڵێ: داواکارییەکان جێبەجێ دەکەین
- کوردستان
- 2024-02-22
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامی ئەوە دووپات دەکاتەوە هەڵەبجە تەنیا جێناهێڵێ و، بەڵێن دەدات وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆربەی داواکارییەکانی پارێزگاکە جێبەجێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد، وێڕای کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک، لەگەڵ پارێزگار و یەکە ئیدراییەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و پڕۆژەی ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە مەراسمی دانانی بەردی بناغەی تووەقووت، لە وەڵامی پرسیارێکی دونیا سەباح، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "هیوادارم لەو ئاستە بین خزمەتی خەڵکی هەڵەبجە بکەین، ڕاستە تۆزێ دواکەوتین لە هاتنمان، بەڵام هۆکار هەبووە، هیوادارم ئێستاش کە هاتووین قەرەبووی ئەو گرفتانە بکەینەوە کە تائێستا خەڵکەکە هەیانە".
سەرۆکوەزیران بارزانی هۆکاری بەشێک لە گرفتەکانی پارێزگاکەی بۆ حکومەتی عێراق گەڕاندەوە و گوتی: "دەبێت زیاتر بە هانا و هاوکاری خەڵکی هەڵەبجەوە بێت، ئەوەی تریش ئەرکی حکومەتی هەرێمە هەر چۆنێک بێت چارەسەریان بکات".
بە ئاماژەکردن بەوەی تایبەتمەندیی هەڵەبجەیان لەبەرچاوگرتووە، سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لە پارێزگا کۆمەڵێک پڕۆژە باسکران، لەگەڵیان ڕێککەوتووین زۆربەی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەین، هیوادارم خەڵکی هەڵەبجەش پێی دڵخۆش بن".
لەلایەکی دیکەوە: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە ئاڤا نیوزی گوت: یاداشتێکی نۆ خاڵیمان داوەتە سەرۆکوەزیران، پێمانوایە بە جێبەجێکردنی 70%ی کێشەکانی پارێزگاکە چارەسەر دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت