
عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران کۆبووەوە
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی جەخت لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی نێوانیان دەکەنەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، ڕۆژی دووشەممە 4-11-2024 گەیشتە تاران و لەگەڵ ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی جێی بایەخی هەردوو وڵات کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری ناوخۆی عێراق و هاوتا ئێرانییەکەی باس لە کۆمەڵێک بابەت کران، لەوانە سەردانیکارانی چلە و دەستەبەرکردنی ئاسیشی سنوورە هاوبەشەکان، ئەمە جگە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی دیکەشی لەخۆگرتبوو، لەوانە ڕاهێنان، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، سەرنجخستنە سەر ئەو خوێندکارانەی کە بۆ خوێندنی ئەکادیمی لە بوارە ئەمنییەکان ڕەوانەی ئێران کراون، هاوکات بابەتەکانی پەیوەست بە هاتووچۆ و کاری پاسپۆرت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران هەوڵەکانی عێراقی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان بە گشتیی و بەرقەرارکردنی ئاسایش بەرز نرخاند و پێشوازیی لە کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە