ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی: خاکی عێراق بۆ هیچ هێرشێک بەکارنەهێنراوە
- عێراق
- 6 تشرینی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕادەگەیێنێت، خاکی عێراق بۆ هیچ هێرشێک بۆ سەر وڵاتان بەکارنەهێنراوە و ئەوانەی ئەو هەواڵانە بڵاودەکەنەوە دەیانەوێت عێراق ڕابکێشنە ناو شەڕەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بەردەوامە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیش بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان تائێستا ئەنجامیان نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەو هەواڵانە بە "درۆدەخاتەوە" کە باس لەوە دەکەن خاکی عێراق بۆ جێبەجێکردنی هێرش یان کاردانەوەی دەستدرێژییەکان بەکاردەهێنرێت، ئەو دەنگۆیانەش وەک بیانوویەک دەبینن بۆ هێرشکردنە سەر عێراق و سەروەرییەکەی.
لەلایەکی دیکەوە: جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دەکاتەوە و کاریش دەکات بۆ "دوورخستنەوەی خاک و ئاسمانی وڵات لەهەر شەڕێک، کە ئیسرائیل هەوڵی گواستنەوە و فراوانکردنی گرژییەکان دەدات لەڕێگەی سیاسەتی دووژمنکارانەی لە بەرامبەر وڵات و گەلانی ناوچەکە". دووپاتیش دەکاتەوە پشتیوانی لە خەباتی گەلانی فەڵەستین و لوبنان دەکەن.
ئەمەش بزانە: ڕاگەیێنراوەکە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە هات بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک وەزیر بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە