حکومەتی عێراق هەڕەشەی داخستنی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم

لۆگۆی زانکۆکانی کیتاب و قەڵەم، گرافیک؛ ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق هەڕەشە دەکات ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دان بە زانکۆکانی کیتاب و قەڵەم لە کەرکووک نەنێت، مۆڵەتی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: زانكۆکانی كیتاب و قەڵەم دوو زانکۆن دەکەونە سنووری پارێزگای کەرکووک، دەیان دەرچووی ئەم دوو زانكۆیە بە نوێنەرایەتیی سەرجەم دەرچووانی دیکە نووسراوێكیان ئاراستەی ئاڤا میدیا كردووە، داوا دەكەن وەك سەرجەم ئەو بابەتانەی ئاڤا میدیا لەو ماوە كورتەی كاركردنیدا بەدواداچوونی بۆ كردوون و چارەسەری كردوون، ئاواش بەدواداچوون بۆ گرفتی دانپێدانەنانی بڕوانامەكانی ئەوان بكات، ئاڤاش بۆ ئەم بابەتە قسەی لەگەڵ پێنج سەرچاوەی جیاواز کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆکانی كیتاب و قەڵەم مۆڵەتپێدراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقن و ساڵانە سەدان كەس پەیوەندیی پێیانەوە دەكەن و سەدانی دیكەش دەردەچن و بڕوانامە بەدەستدێنن، ئێستا هەزاران كەس كە دانیشتووی هەرێمی كوردستانن دەرچووی هەردوو زانكۆکەن، بەڵام گرفتی ئەو دەرچووانە ئەوەیە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دان بە بڕوانامەكانیاندا نانێت، بۆیە لە دامودەزگاكان هیچ ئیمتیازێكی بڕوانامە نایانگرێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان زانیاری دەستکەوتووە: سێ هۆكاری سەرەكی هەن بۆیە تاوەكو ئێستا دان بە بڕوانامەی ئەو دوو زانكۆیە نەنراوە:
یەکەم: ئەو دوو زانكۆیە پابەندی ئەو ڕێسا و ڕێنماییە نین کە زانکۆکانی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەکەن.
دووەم: دەوامكردنی قوتابی لەو زانكۆیانە زۆر لاوازە و قوتابی بە ئارەزووی خۆی دەوام دەكات و لە وانەكان ئامادە دەبێت.
سێیەم: قوتابی لە بەشە بەرزەكانی خوێندن بە نمرەیەكی زۆر كەم لەو زانكۆیانە وەردەگیرێت.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ترسەکە ئەوەیە ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان دان بە بڕوانامەی ئەو زانكۆیانەدا بنێت، هیچ قوتابییەک لە زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان نامێنێت و هەمووی دەچنە ئەو دوو زانكۆیە و هاوشێوەكانیان، چونكە كەمترین ڕێوشوێن بەرامبەر قوتابی دەگیرێتە بەر، هیچ قوتابییەك ناكەوێت و بە نەهاتووش هەژمار ناكرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەر بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق چەند جارێك بە نووسراوی فەرمی و بە زارەكی هەڕەشەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان كردووە، ئەگەر بێت و لە هەرێمی كوردستان دان بە بڕوانامەی ئەو زانكۆیانەدا نەنرێت، ئەوا عێراقیش مۆڵەت و دانپێدانانی سەرجەم زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە و دان بە هیچ بڕوانامایەكی ئەو زانكۆیانەدا نانێت، بەڵام سەرچاوەکەی ئاڤا دەڵێت، عێراق ناتوانێت ئەو کارە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران ڕێگری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی خاوەن مۆلیدەی گەڕەکەکان قەرەبوو دەکاتەوە