
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆنیان کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 2024/11/10، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەبۆنەی کۆتاییهانتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فۆتوشى کرد و ماڵئاوایی لێکرد".
زانیاریی زیاتر: لەمیانی کۆبوونەوەکەیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی و هەوڵەکانی باڵیۆزی ژاپۆنی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی ژاپۆن پێزانین و سوپاسی بۆ پشتگیری لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی و، جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت