ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراوە و چەندین فڕۆکەخانەی وڵاتانی بۆ ئەم بازرگانییە بەکارهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە 11 کیلۆ کۆکاینەوە لە شوێنی پۆستە و گەیاندن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر کرا.
لە پەیامنێرەوە: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا میدیا کە ئاگاداری هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانەکەیە دەڵێت: "بە ڕەچەڵەک لوبنانییە و فڕۆکەخانەکانی باشووری ئەفریقا، ئیستەنبوڵ، لوبنان و قاهیرەی بەشێوازێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەکارهێناوە، بەجۆرێک تیمی سەگەوانی و ئامێری پشکنینیان تێپەڕاندووە و ئاشکرا نەبوون".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاوی کردووەتەوە: "لە ئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی بازرگانەکە ڕێککەوتی 8-11-2024 دەستگیرکراوە. ئەو بڕە کۆکاینەشی لێی گیراوە لە وڵاتی غینیاوە هێنراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە