سوودانی: قبووڵ ناکەین کەس بەهۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکان زەرەرمەند بێت
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی عەلی باپیر و محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەلی باپیر، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، قبوڵ ناکەن هیچ کەسێک بەهۆی ئەو کێشانەوە زەرەرمەند بێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شەیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سوودانی، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی گشتی عێراق کراوە و جەخت لەسەر هەوڵە هاوبەشەکان کراوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیاوازەکان، هەروەها بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان کە پاڵپشتی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکەن.
زانیاریی زیاتر: سوودانی ئاماژەی بەوە داوە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێز و ڕەوتە سیاسییەکان دێت و جەختی کردووەتەوە، لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ پەیوەندی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەکان و قبووڵنەکردنی ئەوەی عێراقییەکان لە هەرشوێنێک هەن زەرەرمەند بن؛ بەهۆی هەندێ لە کێشە چارەسەرنەکراوەکان.
بۆچوونی بەرامبەر: عەلی باپیر سوپاسی سوودانی کردووە بۆ ئەم هەنگاوە و ئاماژەی بەوە داوە حکومەتەکەی بووەتە جێی متمانەی عێراقێکان لە هەر جێیەکدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت