
وێنەی گەنم و 25 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک؛ ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارەی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد کە بڕەکەی 153 ملیار دینارە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کەمال مووسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 153 ملیار دیناری وەک تەواوکاری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 خەرج کرد، ئێستاش چاوەڕێن ئەو پارەیە بگاتە کوردستان و ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکەن. بەمەش بڕی
زانیاریی زیاتر: هێشتا بڕی 133 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران ماوە خەرج بکرێت و بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ خەرج بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لای خۆیەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 400 ملیار دینار وەک پارەی تەواوکاری پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا خرایەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان، لە ماوەیەکی نزیکی داهاتووشدا ئەو پارەیە ڕەوانەی پارێزگاکان دەکرێت تا بەسەر جووتیاراندا دابەش بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتەکەیان ئامادەکاری بۆ وەرزی گەنمی ساڵی داهاتوو دەکات و لەئێستاوە دەستیان کردووە بە بونیادنانی سایلۆی تازە تا بتوانن زۆرترین گەنم لە جووتیاران وەربگرن، دوای ئەوەی ئەمساڵیش وەزارەتەکەیان توانی بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک لە بەرهەمهێنانی گەنمدا بگاتە ئاستی خۆبژێوویی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک