ئاڤا نیوز
شانۆ بەکر پێشەشکاری ئاڤا میدیا لە ڤیدیۆواڵێکی تایبەت بە سلێمانی باس چەند کەسایەتییەکی دیار و شوێنە ناوازەکانی ئەو شارە دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەو شوێنانەی کە لە ڤیدیۆواڵەکەی ئاڤا میدیا ئاماژەیان پێدراوە ئەمانەن، "بەردەرکی سەرا" کە دەکەوێتە نێوەندی شاری سلێمانییەوە و شەش شەقامی دەکەوێتە سەر، لە کۆندا بەردەرکی سەرا جێگای دەسەڵاتدارانی شاری سلێمانی بووە.
"باخی گشتی و سەرچنار"، دوو جوانترین سیمای شاری سلێمانین، باخی گشتی لە ساڵی 1937 بونیادنراوە، لە نێو باخەکەدا پەیکەری چەند نوسەرێکی بەنێو بانگی شاری سلێمانی دانراوە. سەرچناریش یەکێکە لە شوێنە ناوەزاکان و بەهۆی سروشتەکەی هاووڵاتییان و دانیشتووانی شارەکە لە هەموو وەرزەکان سەردانی دەکەن.
گۆیژە و ئەزمەڕ، زنجیرە چیایەکن کە دەوری شارەکەیانداوە و جوانییەکی تایبەتیان پێبەخشیوە، لە وەرزی بەهار دا سەوزاییەکی ناوزە و لە وەرزی زستانیشدا بەفر چیاکان سپی پۆش دەکات و دیمەنێکی ناوازە بە سلێمانی دەبەخشن.
شێرکۆ بێکەس، یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی سلێمانییە و لە بەشێک لە نوسینەکانیدا وەسفی شارەکەی دەکات، لە یەکێک لە وەسفەکانیدا بۆ سلێمانی دەڵێت، لە دارەشمانە ئەستێرەیەک لە دایکبوو لە قەڵاچوالان بوو بە مانگ.
چەندین شوێن و کەسایەتیی تر هەن کە لە ڤیدیۆواڵەکەی ئاڤا ئاماژەیان پێدراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش