
ڤیستیڤاڵی تەحین و بەرووبوومە خۆماڵییەکان لە ئامێدی، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ڤیستیڤاڵی تەحین و بەرووبوومە خۆماڵییەکان بەبەشداریی جوتیار و خاوەنکارانی سنوورەکە بۆ جاری دووەم لە ئامێدی بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ڤیستیڤاڵی تەحین بوو لە قەزای ئامێدی، کە ئەمە جاری دووەمی بوو لەماوەی دوو ساڵدا، هاوکات هەر لەمیانەی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵەکە دا زیاتر لە 20 هەزار کەس سەردانی شوێنەکەیان کردووە، بەرهەمەکانی ئەو قەزایە خواستێکی بەرچاوییان لەسەر هەیە بەجۆرێک سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تێپەڕاندووە و ساڵانە تەحینی ئامێدی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: حەمید حەسەن، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زیاتر لە 20 هەزار کەس لە دوو ڕۆژ دا سەردانی ڤیستیڤاڵەکەیان کردووە، هاوکات لە ڕۆژی یەکەمدا زیاتر لە حەوت هەزار کیلۆگرام و لە ڕۆژی دووەمیشدا زیاتر لە 10 هەزار کیلۆگرام تەحین و بەرهەمەکانی دیکە فرۆشراون.
ئەمەش بزانە: بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی گوتیشی: جگە لە تەحین، 15 بەرووبوومی دیکە لە ڤیستیڤاڵەکە فرۆشراون، هاوکات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ژمارەی سەردانیکردن دوو ئەوەندە زیادی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ناوبانگی تەحینی ئامێدی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تێپەڕاندووە لە عێراق و وڵاتانی دیکەیش خواستی زۆری لەسەرە، تەنیا لە ساڵی 2023ـدا 600 تۆن تەحین ڕەوانەی بازاڕەکانی دەرەوە کراون، بڕیارە ئەمساڵیش 65 تۆن بۆ هۆڵەندا و 25 تۆنیش بۆ ئەمریکا هەناردە بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە