
ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمی ئەو فەرمانبەرانەیان داوەتە وەزارەتی شارەوانی کە ڕێنماییەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، لە وەزارەتی ناوخۆ زۆرترین فۆرم پێشکەش کراون.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەر پارێزگایەک تیروپشک بۆ دابەشکردنی 10 هەزار پارچە زەوی دەکات، هەفتەی داهاتوو بەشێکی دیکەی ئەو ناوانەی وردبینییان بۆ کراوە، بە لیست ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای گوت، "بەگوێرەی ئەو داتایانەی بەردەستن، ژمارەی ئەو زەوییانەی لە هەولێر دابەش دەکرێن لە نێوان 50 بۆ 70 هەزار پارچە زەوی دەبن، لە سلێمانی 50 بۆ 65 هەزار پارچە زەوی، دهۆکیش سەرووی 35 هەزار و پارێزگای هەڵەبجە 15 بۆ 20 هەزار پارچە زەوی". بە کۆی گشتی زەوی بە زیاتر لە 300 هەزار کەس دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: تەنیا لە وەزارەتەکانی "ناوخۆ، پێشمەرگە و پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیی خانەنشینی 252 هەزار فۆرم بۆ وەرگرتنی زەوی ڕادەستی وەزارەتی شارەوانی کراون و وردبینییان بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە